عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە بنکەی دەنگدانی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی دەنگی دا.
لەلێدوانێکیشدا رایگەیاند ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەرکمانە هەموومان لەم کەرنەڤاڵی گۆڕانکاری و راستکردنەوەی هەڵەکانی دەسەڵات و حکومڕانی بە گەرموگوڕییەوە بەشداری بکەین و دەنگی خۆمان بۆ کوردستانێکی بەهێزتر بدەین.
عیماد ئەحمەد وتیشی، ئیتر کاتی ئەوەیە حکومەتێکی کارا و کاریگەر و دادپەروەر دروست بکەین کە لەئاست داواکاری خەڵکەکەمان ، پاراستنی هەرێمی کوردستان ، یەکڕیزی گەلەکەمان بێت .