گۆڤاری بەیان، گۆڤارێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبییە، دوو مانگ جارێک لە ئێران دەردەچێت، گۆڤارەکە بابەتەکانی بە زمانی کوردیی بە شێوەزاری «سۆرانی، هەورامی، « و فارسی بڵاودەکاتەوە. گۆڤارەکە قەبارەی مام ناوەندە، 160 لاپەڕەیە، هەتاوەکو ئێستا 35 ژمارەی لێدەرچووە. ناوەڕۆکی گۆڤارەکە کۆمەڵێک وتاری تێدایە کە بەسەر ژانری جیاجیادا دابەشبووە، لە بەشی ئەدەبدا وتاری « ئەدەبی، شیعر، چیرۆک» ی تێدایە. هەروەها بەشی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەش، کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەی تێدایە. بەشێکی زۆریان نووسینە و بەشێکی وتاری وەرگێڕانیشی تێدایە. هەروەها لە دوابەشیشدا، بەشێک بە زمانی فارسی هەیە، تێیدا کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەی بەزمانی فارسی بڵاوکراوەتەوە.