ئەنقەرە: هێرشكرایە سەر ئایرۆسپەیس
ئێوارەی دوێنێ چەند كەسێك كە ناسنامەیان ئاشكرانەبووە بە چەك هێرشیان كردەسەر كۆمپانیای توركی ئایرۆسپەیس ئیندستریز ئینكۆ، كە دەكەوێتە ناحیەی كەهرەمانكازان لە ئەنقەرە.
عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا لە لێدوانێكدا سەبارەت بە هێرشەكە رایگەیاند، «هێرشێكی تیرۆریستی دژ بە دامەزراوەكانی تای ئەنقەرە لە كەهرەمانكازان روویدا، بەداخەوە دوای هێرشەكە شەهید و بریندارمان هەبووە». یڵماز تونچ وەزیری دادیش لە بەیاننامەكەیدا رایگەیاندووە: لێكۆڵینەوەیەكی دادوەری لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاریی گشتیی ئەنقەرەوە دەستیپێكردووە.
بەپێی زانیارییەكان هێرشبەرەكان چوونەتە ناو كۆمپانیاكە كە دامەزراوەیەكی فڕۆكەوانی توركیایە و چەند كەسێكیان كوشتووە و چواردەیان بریندار كردووە كە هەموویان كارمەندی كۆمپانیاكەن.
حورییەت