گەرمیان، ئامادەکاریی بۆ روبەڕوبوونەوەی لافاو

12:06 - 2024-10-30
کوردستان
133 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز

 
چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ئیدارەی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند:  بە سەرپەرشتی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ روبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لە ئەگەری روودانی لافاو، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداویستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو کرا و جەختکرایەوە لە گرتنەبەری رێکاری پێویست وەک دڵنیابوونەوە لە بەربەستەکانی لافاو  و پاککردنەوەی رێڕەوەکانی ئاو بۆ رێگریی لە زیانەکان لە ئەگەری رودانی لافاودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان