ترەمپ بەرپرسی پۆستێكی دیكەی كابینەكەی دیارییكرد

03:45 - 2024-11-18
جیهان
107 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، برێندان كار، رەخنەگری بواری تەكنەلۆجیا كە لەلایەن ئیلۆن مەسكەوە پاڵپشتیی دەكرێت، وەك سەرۆكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵییەكان دەستنیشانكرد و بە خەباتكار بۆ ئازادیی رادەربڕین ناویبرد.
برێندان كار لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وەڵامی ترەمپی دایەوە و وتی "دەبێت ئەو سانسۆرە هەڵبوەشێتەوە كە لەلایەن كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تەكنەلۆجیای وەك فەیسبووك، گوگڵ، ئەپڵ و مایكرۆسۆفتەوە سەپێندراوە، پێویستە مافی ئازادیی رادەربڕین بۆ ئەمریكییەكان بگەڕێنینەوە.
برێندان كار لە ساڵی 2012ەوە لە كۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵییەكان كاردەكات، هەروەها لە ساڵی 2017ـەوە كۆمیسیارە، ترەمپیش لە یەكەم خولی خۆیدا بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانكرد، پێشتر وەك پارێزەر كاری كردووە، پسپۆڕە لە پرسە رێكخراوەییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان