لەهەرێمی کوردستان قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دوادەکەێت

08:04 - 2024-11-22
کوردستان
560 جار خوێندراوەتەوە

 قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتی تەواودەبێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستان قۆناغی سێیەم دوادەکەوێت لەبەر ئەوەی کە پێویستە بژمێرەکان بچنەوە راهێنان ببینن کە ماوەی سێ رۆژ بۆ پێنچ رۆژ دەخایەنێت.

دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى ئامارى هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو کە قۆناغى دووەمی سەرژمێری تەواو دەبێت، لە عیراق راستەوخۆ قۆناغی سێیەم دەستپێدەکات، بەڵام لە هەرێمى کوردستان قۆناغى سێیەم دوادەکەوێت بەهۆى ئەوەى کە پێویستە بژمێرەکان بچنەوە خولى راهێنان ببینن کە ماوەى سێ بۆ پێنج رۆژ دەخایەنێت.

وتیشی، بڕیارە ماوەى قۆناغى سێیەم لە ٢٣ی ئەم مانگە بۆ ١٠ی کانوونى دووەم بێت و ئەگەر پرۆسەکە لەوکاتە لە هەرێمى کوردستان تەواو نەکرا، داواى درێژکردنەوەى ماوەکە دەکەن.

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەعیراق بە سێ قۆناغ ئەنجامدەدرێت، قۆناغى یەکەم قۆناغى گەمارۆسازیی بووە کۆتاییهات، قۆناغى دووەم قۆناغى تۆمارکردن و جێگیرکردنى ژمارەى دانیشتووان بوو، بڕیارە ئەمشەو کۆتایی بێت، سبەینێ قۆناغى سێیەم دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان