سەباح سوبحی: کۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی عیراق هەیە

08:00 - 2024-11-26
کوردستان
321 جار خوێندراوەتەوە

دوو ڕۆژیتر خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی عیراق دەکرێت و کۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە هەیە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پێموایە پرۆژە یاساکە تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ لەلیژنەی نەوت و گاز گفتوگۆمان لە لەبارەی پرۆژەیاسای هەمواری بوجەی عیراق کردوو چەند هۆکارێک هەیە وادەکات پرۆژە یاساکە ئاسان بێت، یەکەمیان پێشتر کۆدەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە هەبووە و لەلایەن هاوپەیمانی  بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە قسەی لەسەرکراوە، دووەمیان پرۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە.

وتیشی، دوو رۆژی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات.

وتەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بو پرۆژەیاسای بودجە کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان