روانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان زیاتر لە نیوەی حەلەبیان گرتووە

11:04 - 2024-11-30
جیهان
69 جار خوێندراوەتەوە

هێرشەکانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بۆسەر حەلەب بەردەوامە، روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، تاوەکو ئێستا توانیویانە زیاتر لەنیوەی شارەکە بگرن.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەکە رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە نیوەی حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانیدایە.

وتیشى، "سوپای سووریا لەبەشێکی زۆری شارەکە کشاوەتەوە و شەڕ راوەستاوە، بەڵام سەرجەم ئەو رێگایانەی داخستووە کە دەچنەوە سەر حەلەب".

دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، رۆژی چوارشەممە دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ بۆ سەر شاری حەلەب کرد و تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەر نزیکەی 60 گوند و شارۆچکەدا گرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان