ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی یاریی هەیە

11:28 - 2024-12-29
وەرزش
88 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/12، یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق دەستپێدەكەن و ئەم خولە پێدەنێتە هەفتەیەكی نوێوە، تیپی یانەی پێشمەرگە، لە سلێمانی پێشوازی لە ناسرییە و گازی باكووریش میوانداریی لە عەفەك دەكات.
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عیراق، خشتەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی ئەم خولەی بڵاو كردۆتەوە، هەردوو یانەكەی كوردستان، پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوور، لە یاریگای خۆیاندا یاریی دەكەن، بەپێی خشتەكە، یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە، ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دوو شەممە بەمشێوەیە دەكرێن:
یەكشەممە 29/12
*پ.سلێمانی × ناسرییە.
*گازی باكوور ×  عەفەك.
*رومادی × ئیتیساڵات.
*سەناعات كارەبایی × نەوتی وەسەت.
*جۆلان × مەسافی.
*كازمییە × مەسافی باشوور.
*سەناعە × بەحری.
دووشەممە 30/12
*ئەمانەی بەغدا × غەراف.
*موسڵ × ئەلحوسێن.
*فەهد × مەیسان.
سەبارەت بەریزبەندیی یانەكانیش، پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی هەشتەم، غەراف یەكەمی ریزبەندیی و جۆلان دووەم و پێشمەرگەی سلێمانی سێیەمە، گازی باكووریش لەپلەی حەڤدەیەمی ریزبەندیدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان