فلاشی ئابووری

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق روونكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌

11:01 - 2025-01-06
ئابووری
50 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی نێوان عیراق و توركمانستان بۆ كڕینی غازی سروشتی له‌و وڵاته‌ روونكرده‌وه‌ی داو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ نه‌كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت و ناردنی غاز له‌ توركمانستانه‌وه‌ بۆ عیراق ده‌ستپێبكات، تا ئێستاش گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌رده‌وامه‌ و عیراق مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ناردنی غازه‌كه‌ به‌رده‌وام و بێبڕان بێت.
به‌غداد ئه‌لیه‌وم

بابەتە پەیوەندیدارەکان