سەرۆکی پارتی سەرکەوتن-ی توركیا Zafer Partisi، ئومیت ئۆزداگ:

* عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادە دەبێت، بانگەوازێک بۆ چەكدانان دەكات و لێبووردنیش بەدەستدەهێنێت

11:11 - 2025-01-07
جیهان
93 جار خوێندراوەتەوە

* چەكدانانی پەكەكە، درۆیەكی گەورەیە

سەرۆکی پارتی سەرکەوتن-ی ئۆپۆزسیۆنی ناسیۆنالیستی تورکیا، ئومیت ئۆزداگ سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد و چەكدانانی پەكەكە، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X”دا دەڵێت: دەمانەوێت(رای گشتیی تورکیا) بزانن ئەوەی تەنها روودەدات ئەوەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادە دەبێت، بانگەوازێک بۆ دانانی چەک دەردەکات و لێبووردنیش بەدەستدەهێنێت.
  ئوزداگ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: ئێمە پێمانوایە کاتی ئەوە هاتووە کە بڕژێنە سەر شەقامەکان، بۆ ئەوەی لە بکوژانی سەربازانی تورکیا خۆش نەبن. لەوبارەیەوە جەخت لەوە دەكاتەوە كە پارتەکەی لە پێنجشەممەی داهاتووەوە دەست بە رێپێوانەکان دەکات لە سەرانسەری تورکیا و دەشڵێت: پارتەکەمان لە پەرلەمان نییە، بەڵام هەموو تورکیا دەکەینە پەرلەمان و دژی ئەم پرۆسەیەین کە میللەت شەرمەزار دەکات و شەرەفی دەوڵەتی تورکیا دەشكێنێت.


بابەتە پەیوەندیدارەکان