حکومەتی عیراق 13 فڕۆکەی نوێی بۆ هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی دابینکرد

03:31 - 2025-01-10
عیراق
32 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی بوژاندنەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی فڕۆکەوانی و گەشتیاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش بۆ گەشتیاران، حکومەتی عیراق 13 فڕۆکەی نوێی گەشتیاری بۆ هێلی ئاسمانی وڵاتەکەی دابینکرد.

مەییەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 13 فڕۆكەی مۆدێرن لە چوارچێوەی پلانی نوێكردنەوەی گەشتی ئاسمانی گەیشتووەتە عیراق و ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی گواستنەوەی ئاسمانی و هاوسەنگبوون لەگەڵ نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو فڕۆكانەی وەرگیراون بریتین لە شەش فڕۆكەی بۆینگ ماكس و دوو فڕۆكەی درێم لاینەر و پێنج فڕۆكەی ئێرباس.

مەییەم سافی راشیگەیاند، ئامانجی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وەرگرتنی 31 فڕۆكەی مۆدێرنە تاساڵی 2027 لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی فڕۆكەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كوالیتی بەرز بۆ گەشتیاران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان