سیروان سەرحەد قائیمقامی دوكان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، تیمێكی پێكهێنا بۆ ئەوەی تاوتوێی پرۆژەی رێگەی خەلەكان-دوكان بكەن و لە گرفتەكان بكۆڵنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، پرۆژەی دووسایدكردنی رێگەی خەلەكان-دوكان لە دوێنێوە كاركردن تێیدا دەستیپێكردەوە و كۆمپانیای جێبەجێكار راسپێردراوە كارەكانی خێراتر بكات.