لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان بەپێی بوارەکانی خوێندن، زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات
لە (ڕیزبەندیی بوارەکانی خوێندن ٢٠٢٥ – Subject Rankings 2025)، کە لەلایەن دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا (THE) ئەنجام دەدرێت، لە کۆی ٢٠٩٢ زانکۆی ڕیزبەندکراو لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی بەدەست هێنا.
لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندروستی-دا، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عیراق وەردەگرێت.