جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند: حكومەتی ئیتاڵیا رێكەوتنێكی 10 ملیار دۆلاریی تایبەت بە هاوكاری و پیشەسازیی لەگەڵ سعودیەدا ئیمزاكردووە، كە لە چوارچێوەی هاوبەشیی ستراتیژیی بەهێزی نێوان هەردوو وڵاتدایە.
ئەم رێكەوتنە دوای سەردانێكی رەسمیی میلۆنی دێت بۆ سعودیە، كە تیایدا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان كۆبۆوە و لە سەردانەكەشیدا چەند وەزیرێك و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەنی چەند كۆمپانیایەكی لەگەڵدابوو.
سكای نیوز