وەرزی نـــوێی فــۆرمــۆلا وەن

01:25 - 2025-01-28
وەرزش
33 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو، یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی (فۆرمۆلا وەن) لە مانگی مارسی ئایندەدا دەستپێدەكات و یەكەم قۆناغیش رۆژی 16/3 لە ئوستورالیا دەبێت.
بەپێی ئەو رۆزنامەیەی ئەمساڵ بۆ پاڵەوانێتییەکە دانراوە، پاڵەوانێتییەكە لە 24 قۆناغ پێكدێت، یەکەم قۆناغ لە ئوستورالیا دەستپێدەكات و سەرەتای مانگی دیسەمبەری ئایندە بە قۆناغی ئەبوزەبی كۆتاییدێت.
قۆناغەكانیش یەك لەدوای یەك بەمشێوەیە دەبن: (ئوستورالیا- 16/3، چین - 23/3، ژاپۆن - 6/4/2025، بەحریەن - 13/4، سعودییە – 20/4، مەیامی – 4/5/2025، ئیمیلیا لە رۆمانیا – 18/5، مۆناكۆ – 25/5، ئیسپانیا – 1/6/2025، كەنەدا – 15/6، نەمسا – 29/6، بەریتانیا – 6/7/2025، بەلجیكا – 27/7، هەنگاریا – 3/8/2025، هۆڵەندا – 31/8، ئیتاڵیا – 7/9/2025، ئازەربیجان – 21/9، سەنگافورە – 5/10/2025، ئەمریكا – 19/10، مەكسیك – 26/10، بەرازیل – 9/11/2025، لاس ڤیگاس – 22/11، قەتەر – 30/11، ئەبو زەبی – 7/12/2025.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان