خولی پلە یەكی باسكەی یانەكانی عیراق دەستیپێكردووە و 6 یانەی كوردستانیش بەشداریی تیادا دەكەن، ئەو 6 یانەیەی كوردستان كە بەشداریی خولەكە دەكەن، لە گروپەكانی پێنجەم - موسڵ و دووەم – هەولێر، بەشداریی دەكەن.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، یارییەكانی ئەم خولە بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ دەستیپێكردووە، چەند یارییەكیش لە یارییەكانی خولەكە بەمشێوەیە كراون:
* زانكۆی سلێمانی 52 × 93 نەوتی باكوور.
* دهۆك 61 × 68 سابیس.
* ئاسۆ 46 × 76 ئەكاد.
* دهۆك 70 × 63 ئەكاد.
* سابیس 83 × 22 ئاسۆ.
شایانی باسە تیپە بەشدارەكانی ئەم خولە، بەسەر پێنج گروپدا دابەشكراون، یارییەكانی گروپی دووەم لە هەولێر و گروپی پێنجەم لە موسڵ دەكرێن، یارییەكانی سێ گروپەكەی تریش لەم شوێنانە دەبن:
* گروپی یەكەم لە زیقار رۆژی 30/1 دەستپێدەكات.
* گروپی سێیەم لە بەغدا رۆژی 30/1 دەستپێدەكات.
* گروپی چوارەمیش لەبەسرە رۆژی 30/1 دەستپێدەكات.