ترەمپ و ئینڤیدیا، دیپ سیك تاوتوێ دەكەن

10:19 - 2025-02-02
ئابووری
60 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا و جێنسێن هوانگ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئینڤیدیا لە كۆشكی سپی ئەمریكا كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردن لەبارەی (دیپ سیك)ەوە كە تایبەتە بە زیرەكیی دەستكرد و لەم رۆژانەدا هەڵایەكی گەورەی ناوەتەوە.
دیپ سیك، كە بەرنامەیەكی زیرەكیی دەستكردی چینییە، توانی لە یەكەم دەركەوتنیدا زیانێكی دارایی گەورە بە كۆمپانیا ئەمریكییەكان بگەیەنێت، لە ناویشیاندا كۆمپانیای ئینڤیدیا، كە بە تەنیا خۆی 600 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان