ئۆزەی شەندیر نووسەری گۆشەی رۆژنامەنووسی لە رۆژنامەی میللییەت دەنووسێت: «دەوترێت ئۆجەلان كە لە 15ی شوباتی 1999دا دەستگیرکرا، لە 15ی شوباتی ئەمساڵدا لە ئیمرالییەوە بانگەوازی ماڵئاوایی لەو رێكخراوە بكات.
ماوەیەكە دەنگۆی ئەم رۆژە بڵاوبووەتەوە، بەڵام تائێستا كەس بە دڵنیاییەوە راینەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە ماوەیەكە لەپشت پەردەوە ئەم وادەیە دەنگۆی لەسەرە، بەڵام تائێستا كەس بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە راینەگەیاندووە.
لەو رووەشەوە دەوترێت مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵێكی ئیتاڵی باسی لەوەكردووە كە گوایە ئۆجەلان راگەیەندراوێکی ڤیدیۆیی دەبێت لە 15ی شوباتدا کە تێیدا باس لە رۆژئاوا دەكات.
نووسەری بابەتەكە ئاماژەی بەوە کردووە: «ئەو سەرچاوە ئەمنییانەی كە لە ئەنقەرە قسەی لەگەڵدا كردوون، 15ی شوباتیان وەك وادەی دیاریکراوی راگەیاندنەكە پشتڕاست نەكردەووەتەوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی روونی پەیامەكە و مانای رەمزیی 15ی شوبات، پێدەچێت سیناریۆكە جێی متمانە بێت».