به‌م دواییه له به‌غدا، هه‌ڵبژاردن بۆ لیژنە‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عیراق كرا و خانمێكی كورد به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بوو به سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
خاتو له‌یلا محه‌مه‌د وه‌رزشكاری دێرین و كادری چالاكی بواری وه‌رزشی سلێمانی و كوردستان، به ئه‌ندامی لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا و دواتریش لیژنه‌ی ناوبراو، به زۆرینه‌ی ده‌نگ خاتو له‌یلا – یان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه دیارییكرد و به‌مه‌ش بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق.
به ناوی رۆژنامەی كوردستانی نوێ -وه پیرۆزبایی گه‌رم له خاتو له‌یلا ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌م پۆسته گرنگه له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراقدا، خزمه‌تی باشی بواری وه‌رزشی كوردستان بكات.