ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکان بە هەر هۆکارێک بێت لەلایەن دادگاوە، لەگەڵ دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە
ئیمامئۆغڵو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی""خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم مامەڵە خراپە بەرامبەر ئیرادە و دەنگی هاونیشتمانییە کوردەکانمان دەکرێت، لەگەڵ ئەو پرۆسەیەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەسەر بنەمای چارەسەریی دەستیپێکردووە، دژ و ناکۆکن لەگەڵ یەکتردا"
سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ وتوشیەتی"دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی و زیندانیکردنی لە دوای هەڵبژاردنی، بە هەر هۆکارێک بێت لەلایەن دادگاوە، لەگەڵ دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە، چونکە ئەو کەسە پێش هەڵبژاردن ئەستۆپاکیی یاسایی بۆ کراوە و رێگەی پێدراوە بەشداریی هەڵبژاردن بکات".