عەدنان گەڵاڵی، بۆ کوردستانی نوێ :

رادیۆی كەركوك FM، سیاسەتی دەستەگوڵەكەی رەوانشاد مام جەلال پەیڕەو دەكات

11:18 - 2025-02-27
دیدار
92 جار خوێندراوەتەوە

رادیۆی كەركوك FM پانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كردەوە، رادیۆكە بەرنامەكانی لەسەر شەپۆلی (93،3)  بە زمانی كوردی و عەرەبی و توركمانی پەخش دەكات و  سیاسەتی دەستەگوڵەكەی رەوانشاد مام جەلال پەیڕەو دەكات.
عەدنان گەڵاڵی سەرپەرشتیاری رادیۆی كەركوك FM بە دوالاپەڕەی وت: رادیۆكە رۆژی 12/2/2010 لەنێو بینای كەناڵی ئاسمانی كەركوك دامەزرا و دواتر
لە 1/6/2011 لەگەڵ رادیۆی دەنگی كەركوكی سەر بە مەڵبەندی (ی .ن . ك) بە ناونیشانی كەركوك FM یەكیانگرت ‌و پەخشەكەشی بوو بە 24 سەعات، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتوانی شاری كەركوك ‌و دەوروبەری بوو.
وتیشی: ئێستا پەخشی رادیۆكە، كەركوك ‌و هەموو قەزا و ناحیەكانی قوشتەپە دەگرێتەوە، لە 8/9/2011 ئەم رادیۆيە بوو بە ئاسمانیی و ئێستاش لەسەر مانگی دەستكردی نایلسات لەماوەی 24 سەعاتی بەردەوامدا بەرنامەكانی پەخش دەكات، لە پێناو بڵاوكردنەوەی كەلتوری لێبوردەیی لە نێو كۆمەڵگە و هەوڵدان بۆ زیاتر تۆكمەكردنی برایەتی لەنێو پێكهاتەكانی كەركوك، هەر بۆیە ئێستا بووەتە مینبەرێك بۆ گشت نەتەوەكان ‌و گوزارشت لە حەز و خواست ‌و كێشەكانیان دەكات.
رزگار شوانی-كەركوك

بابەتە پەیوەندیدارەکان