دكتۆر كاوە فەقێ رەحیم
دكتۆر كاوە فەقێ رەحیم، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میز و میزەڕۆ بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن و گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر زۆر دەخۆن لە ژەمی بەربانگ و پارشێودا، رمڵ و بەرد لە گورچیلەکانیاندا دروست دەبێت.
وتیشی: گۆشت پڕۆتنی زیندووی تێدایە، بۆیە بۆ كردنەدەرەوەی ئەو پڕۆتینانە گورچیلە پێویستی بە ئاو و شلەمەنییە، بەڵام لەبەرئەوەی كەسی رۆژووەوان بەرۆژ ئاو و شلەمەنی ناخواتەوە، بۆیە دەبێتەهۆی دروستكرنی بەردی گورچیلە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی گورچیلەیان نەخۆشە.
روونیشیكردەوە كە خواردنی گۆشت پێکهاتەی میز دەگۆڕێت و ترشیی میز زیاد دەكات، ئەو كلسانەی گورچیلە لەرێگەی میزەوە دەیكاتە دەرەوە، ئەگەر لە گورچیلەوە نەچنە دەرەوە یەكدەگرن و دەبنە بەرد و پاشان گورچیلەكە سست دەكەن و تووشی ئازاری دەکەن.