ئیسماعیل به‌قایی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هیچ نامه‌یه‌کمان له تره‌مپه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه تا تارانیش وه‌ڵام بداته‌وه، سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتۆن وتی: دانوستان و گفتوگۆ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوشاردا بێمانایه و هاوکات به‌کارهێنانی وشه‌ی جه‌نگ، له راستیدا نه‌بوونی جدییه‌ت له دانوستان و گفتوگۆکان ده‌رده‌خات.
وته‌بێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند: تاران هیچ کات ده‌رگای گفتوگۆی دانه‌خستووه، به‌ڵام هاوکات گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه و فشار قبوڵ ناکات، چونکه دانوستان له‌گه‌ڵ جه‌نگی ده‌روونی جیاوازی هه‌یه.