د.سه‌ید مه‌هدی مه‌حجوب به ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی راگه‌یاندووه: ئه‌مساڵ مشک زیانێکی زۆری به به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی پارێزگای کرماشان گه‌یاندووه و پێویسته رێگه‌چاره‌ی گونجاو و خێرا بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له زیانه‌کان بکرێت.
مه‌حجوب باسی له‌وه‌ش کردووه: هۆکاری زیادبوونی مشک له زه‌وی و زاره‌کان بۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی کۆنترۆڵکردنی ئافه‌ت و زیانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له پارێزگای کرماشان نزیکه‌ی 125 هه‌زار جووتیار سه‌رقاڵی کاری کشتوکاڵین و زیاتر له 950 هه‌زار دۆنم زه‌وی بۆ کاری کشتوکاڵی ته‌رخان کراوه و ساڵانه نزیکه‌ی پێنج ملیۆن تۆن به‌رهه‌می جۆراوجۆری کشتوکاڵی له‌و پارێزگایه به‌رهه‌م دێت و بووه به جه‌مسه‌رێکی گرنگی ئابووری له ئێران‌دا