هەڤاڵی ئازیزمان کاک هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نیهاوەند کەمال خورشید) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان