عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لە بارەگای مەكتەب پێشوازیكرد لە هەندرێن ئەحمەد سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سمكۆ عەبدولكەریم بەرپرسی لقی هەولێری سەندیكا.
لە دیدارێكدا، كە یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەب ئامادەیبوون، عیماد ئەحمەد، داوایكرد سەندیكای رۆژنامەنووسان خەمخۆری ماف و داواكاری و كێشەكانی رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، لەو چوارچێوەیەشدا پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرەی سەندیكا دەربڕی.
سەبارەت بە داواكاریی سەندیكا بۆ پڕكردنەوەی چەند پۆستێكی یەكێتی لە سەندیكادا، لێپرسراوی مەكتەب رایگەیاند: لەگەڵ مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی هەماهەنگی دەكەن.