حه‌مه هاشم
بیرۆکەی ئازادیی لە هونەردا، یان هه‌وڵدان بۆ رزگاربوون لەو كۆت و سنووردار کردنانەی کە بەسەر هونەرمەندا سەپێنرابوون، هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدان و پێکهێنانی قوتابخانە و رەوتەکانی هونەری مۆدێرن بوون، کە لە ئاكامدا بەرهەمی نایاب و سەرنجڕاکێشی لێ کەوتەوە. پرەنسیپی ئازادیی له هونه‌ردا ئەو هێزە بزوێنەرەیه کە بوێری دروست ده‌كات تا به‌رهه‌مێكى داهێنه‌رانه بخولقێت، بەرهەمێک له پێشتردا نەیان دەتوانی به خەیاڵیش به‌لایدا بڕۆن.
ئەمە سەرەتای كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى رووناكیی هونەری شێوه‌كاریی مۆدێرن بوو. خۆ رزگارکردن لە کۆت و بەندەکانی رابردوو و دەستکردنى بە فەزای رەنگین و فۆڕمى ناوازه کە هیچ به‌ربه‌ستێكى نه‌هێشته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد چوارچێوەی قه‌تیسماوى بیركرنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بگۆڕێت و كۆمه‌ڵگە به‌ره‌و هه‌نگاوێكى دیكه ببات له رەخنە، ره‌خنه له هه‌موو ئاكاره نه‌ریتییه باوه‌كان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئەکادیمیای سەپێنراو.
پرۆسەی خوڵقاندنی هونەری به‌رز بەبێ ئەوەی هونەرمەندی داهێنەر لە هەموو ئەو شتانە خۆى رزگارنه‌كردبێت کە رێگریی دەکەن لێی، بەدی نایەت. تەنانەت ئەگەر ئەوەش ببێتە هۆی دوورخستنەوەى هونه‌رمه‌ند لەلایەن ئەو کەسانەوەی ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە قبوڵناکەن، هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌كه‌وێته په‌راوێزى كۆمه‌ڵگەوە. چەندین نموونەی ئەو هونەرمەندانە هەن بەبێ ئەوەی گرنگییان پێ بدرێت، له ژیاندا تا مردووشن هیچ كه‌س ئەزموونەکانیانى بەرز نه‌نرخاندووە و د‌رکی بەو بەها هونەرییە گەورەیە نه‌کردووە کە له کارەکانیاندا هه‌یه.
له راستییدا هونەری شێوه‌كاریی بینراوی مۆدێرن، نەدەبووە ئەوەی ئێستا هەیە و ئەو کارە هونەرییە شایستانەی ئێستا لە باشترین مۆزەخانەکانى دنیادا نمایشکراون، ئەگەر زنجیرەیەک بزووتنەوەی رزگاریخوازی بەهێز نەبوونایە، كه رووناكییان خسته سه‌ر ره‌وته جیاواز و فۆڕمه نامه‌ئلوفه‌كان.
له‌گه‌ڵ نماكردنى پۆستمۆدێرنیزم لە دەوروبەری شەستەکاندا بزووتنەوەیەکی نوێ سەریهەڵدا، دەتوانرێت بە دژە فۆتۆگرافی و دژە پەیکەرسازی وەسف بکرێت، کە جۆرێکە لە دادایزمی نوێ
دوای ئەوەی هونەری شێوه‌كاری مۆدێرن دواتر پۆستمۆدێرنیزم گەیشتە ئەو قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆ پێی گەیشتووه، دەبێ لەخۆمان بپرسین ئایا ئازادی گەیشتووەتە ئاستێک کە هونەرى نه‌ریتیی ته‌قلیدى مەترسی لەناوچوونی لەسەربێت؟ هەروەک چۆن پێشتر بە کۆت و بەندەکانی قوتابخانەی کلاسیک خەریک بوو بخنکێت؟ ئایا ئێستا گەیشتووینەتە ئاستێک کە هونەری مۆدێرن به‌هۆى ئازادیی ره‌ها و قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانى پۆستمۆدێرنەوە گەیشتبێتە قۆناغێکی نەزۆک، یان (میتا هونه‌ر) ئەوەی تیایدا هەموو ئەو بەها جوانیناسی و فۆڕماڵییانەی زۆرێک لە فەلسەفەکانی هونەر لەسەریان بنیاتنراون، داڕماون، تا ئەو رادەیەی پێمان وایە چەمکی هونەر خۆی پێویستی بە پێناسەکردنەوە هەیە؟ دووباره ده‌بێت پێیدا بچینه‌وه و پۆلێنه‌كان بنیات بنێینه‌وه.
له‌گه‌ڵ نماكردنى پۆستمۆدێرنیزم لە دەوروبەری شەستەکاندا بزووتنەوەیەکی نوێ سەریهەڵدا، دەتوانرێت بە دژە فۆتۆگرافی و دژە پەیکەرسازی وەسف بکرێت، کە جۆرێکە لە دادایزمی نوێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دەستی کرد بە گه‌شه‌كردن لە سەرانسەری جیهاندا، بە پاڵپشتی پڕوپاگەندە و سپۆنسەری رێکخراو و دامەزراوە لیبراڵەکان کە بە گشتی پرەنسیپی ئازادیی تاکیان به پیرۆز ده‌زانى.
یەکێک لە دیارترین دەرکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەیە ئەوەیە بە هونەری پۆپ ئاڕت ناسرا، ئەم هونەرە بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا دەرکەوت و رێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بە(هونەری چەمکگه‌رایی) یان (كۆنسێپچوه‌ڵ ئارت) ناسراوە، هونەرێک زیاتر خەمی بیرۆکەکەیە نەک جەوهەری خودی کارەکە. ئەم قۆناغە ناسرا و دواتر ناوی "هونه‌رى پۆستمۆدێرنیزم" بوو بە پێناسه‌ى.
ئەم بزووتنەوە هونه‌رییه ئازاده ناوى (پۆپ ئاڕت)ى بەدەستهێنا، چونكه هونه‌ره‌كه‌یان له ناو خه‌ڵكى ئاسایی و میللییەوە سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت و هونه‌رمه‌ندان و لایەنگرانی خۆیان لە هەمان ئاستی خەڵکدا ده‌بینى، سەرەڕای تەحەدای رواڵەتی كاره‌كانیان بۆ سەلیقەی گشتی. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه، ئەمجۆرە هونەرە پێویستی بە پلەیەکی دیاریکراو لە لێهاتوویی یان کەلتوری هونەریی نییە. لەڕووی چۆنایەتییەوە سنووردارە بە کۆکردنەوەی شتە ئاشناکان لە بەرهەمی ژیانی مۆدێرن و پێشکەشکردنی وەک بەرهەمی هونەریی، وەک وێنەی بڕاو لە گۆڤارەکان(وێنەی هونەرمەندان، کەسایەتییە ناودارەکان، یان سیاسەتمەداران، پارچەی ریکلامە بازرگانییەکان، یان هەر شتێک) کە دەتوانرێت لە کارەکەدا بەکاربهێنرێت، یان بە چه‌سپكردن یان بە هەر شێوازێکی تر وه‌ك كۆلاژ.
بەو پێیەی پراکتیزەکردنی ئەمجۆرە هونەرە پێویستی بە پلەیەک لێهاتوویی و کاری دەستی نییە و هونه‌رمه‌نده‌كه ئه‌گه‌ر وێنه‌كێش یان په‌یكه‌رساز و فۆتۆگرافه‌ریش نه‌بێت، ده‌توانێت له‌و بواره‌دا كار بكات، لەبەرئەوەی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه خاوه‌نى بیرۆكه بێت، چونكه (بیرۆكه) واتا ئایدیا له به‌رهه‌مى هونه‌رییدا له‌و ره‌وته هونه‌رییه‌دا له پێش ئه‌كادیمی بوون و ئیستاتیكا و ته‌نانه‌ت ته‌كنیكیشه. بۆیه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانى ئه‌كادیمى و وێنه‌كێشانى سرووشتى نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر هاتنه پێشه‌وه‌ى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى بایه‌خى بینین له دنیاى پۆستمۆدێرندا له‌سه‌ر ئه‌وان لاده‌چێت و رووناکیى زۆرتر ده‌كه‌وێته سه‌ر ئایدیا، ئه‌مه‌ش زیاتر فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر ده‌باته پێشه‌وه نه‌ك هێزى ته‌كنیك و سه‌لیقه‌ى ئه‌كادیمى.
ئێمە ده‌بینین له‌سه‌رانسه‌ى جیهاندا ژماره‌ى هونه‌رمه‌ندان له زیادبووندان و هونه‌رمه‌ندانى چەقبه‌ستووى كلاسیكى و ئه‌كادیمى كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى مۆدێرنه، چونكه هونه‌رمه‌نده نوێیەکان زۆرجار کۆمەڵێک ئاماتۆرن کە زۆر لێهاتووییان نییە و پلەیەکی مامناوەندییان لە رۆشنبیریی هونەریدا هەیە. ئەمجۆرە بەرهەمە هونەرییە تەنها لە هۆڵەکاندا رێگەیان پێدەدرا نمایش بکرێن چونکە سەیر و سەرسوڕهێنەرن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش زیاتر پشتى به‌ستبوو به ژمارەیەک ره‌خنه‌گرى هونه‌ر کە کاریگەریی پڕوپاگەندەیان لەسەر بوو، ئەم بەرهەمانەیان لە تابلۆ و پەیکەرە راستەقینەکان بەنرختر ده‌بینى، تەنها لەبەرئەوەی نائاسایی و مشتومڕیان لەسەر بوو.
به‌ڵام ئه‌م كێشه نوێیەی هونه‌ر لاى هونه‌رمه‌ندانى راسته‌قینه بایه‌خى كارى ئه‌كادیمى و كلاسیكى كه‌م ناكاته‌وه، چونكه وه‌ك هونه‌رێكى كاتیی و راگوزه‌ر سه‌یرى ده‌كه‌ن. هەموو ئەمانە جگە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی ئەزموون و بیرۆکەکان کە هونەری بینراوی پۆستمۆدێرنیان لەسەر بنیات نراوە، هەوڵیش دەدات بگاتە جەوهەری شتەکان بە خستنەڕووی فۆڕم و گۆڕینی سروشتی ماتریاڵه‌كان بۆئەوەی بەو شێوەیە بیخەنەڕوو كه هونەرێکە داواکاری زۆری هەیە، وەک چۆن بەدرێژایی ماوەکەی بە بەکارهێنانی خەیاڵی بەپیت قووڵییەکی زۆر و داهێنانێکی زۆر بەسەر هونەرمەندی داهێنەردا دەسەپێنێت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و پەرەسەندنی قوتابخانە هونەرییەکان تا رادەیەکی زۆر، وا ده‌ركه‌وت هیچ شتێکی زیاتر نییە هونەرمەند بتوانێت بیکات بۆ ئەوەی جیاواز و داهێنەر بێت، یان لانیکەم لاسایی ئەوانی دیکە نەکاتەوە.
ئەمەش وایکرد هەندێکیان پەیڕەوی بکەن و بە رەوتێکی نوێ لە هونەری بینراودا وه‌ریبگرن، بۆیە کێشەیەک دەرکەوت ئەویش کێشەی سەلیقەی هونەرییە لای وەرگری ئاسایی.