پارێزگاری کەرکوک: هەڵەبجە شایەنی ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و خەڵكە ستەملێكراوەكەشی شایەنی خزمەتكردنن

11:37 - 2025-04-14
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییە ئازیزەكان دەكەم، ئەوان سیمبولی قوربانیدان و چەوساندنەوەی دەستی ڕژێمی پێشوون و شایەنی هەموو جۆرە خزمەتكردنێكن.

خۆشبەخانە لەڕابردوودا لەپەرلەمان لەگەڵ هاوڕێكانم كارمان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كردووە و ئەمڕۆش دەرچوونی بڕیارەكە دڵخۆشی كردم.  هەڵەبجە شایەنی ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و خەڵكە ستەملێكراوەكەشی شایەنی خزمەتكردنن ، ئومێدەوارم ئەم بڕیاری بەپارێزگابوونە بەشێك لەبرینەكانیان ساڕێژبكات و ئازاری قوربانیدەرانی ئەو شارە ئازیزە كەمبكاتەوە و ئاوەدانی زیاتر بە هەڵەبجە ببەخشێت.

ڕێبوار تەها 
پارێزگاری كەركوك

#هەڵەبجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان