كەمیی سەرچاوە، گرفتە بۆ گەیاندنی زانیاریی دروست

11:41 - 2025-04-23
دیدار
125 جار خوێندراوەتەوە

سەربەست بەكر، کە دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانییە و چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری میدیاییە. 
بە دوالاپەڕەی وت: چەند ساڵێكە وەك پەیامنێر كاردەكەم و ئێستا پەیامنێری (كۆباس)م، كەمیی سەرچاوە و پێنەدانی زانیاری لەلایەن هەندێك لە فەرمانگەكانەوە، هەروەها پێشبڕكێی خێرای و گەیاندنی زانیارییەكان زۆرجار بوونە گرفت بۆ گەیاندنی زانیارییە دروستەكان.
وتیشی: پێویستە پەیامنێر و رۆژنامەنووس لە گەیاندنی زانیارییەكاندا راستگۆ بێت، چونكە سەرچاوەی سەرەكین لە گەیاندنی زانیارییەكاندا.  
‎سەربەست ئاماژەی بەوەشدا: رۆژنامەنووسی راستگۆ ئیتیكی كاری رۆژنامەنووسی جێبەجێ دەكات و پیشەكەی بۆ پارە نافرۆشێت و ئەو جۆرە رۆژنامەنووسە لە بەرەی خەڵكدایە و كار بۆ بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان دەكات.

‎محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان