دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی سەبارەت هێرشکردنە سەر پاسەوانەکانی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند: ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە سەرجەمیان دەستگیرکراون و رێکاری یاسایی بەرانبەریان گیراوەتەبەر.
عقيد سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیکردەوە، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ رویدا پێکهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردوەتەسەر پاسەوانەکانی "زیاد جەبار" لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.