ئیلۆن مەسك یه‌كه‌م شاری ئاسمانی دروست ده‌كات

10:08 - 2025-05-05
ئابووری
178 جار خوێندراوەتەوە

ئیلۆن مەسك، ملیاردێری ئه‌مریكا و خاوه‌نی كۆمپانیای ئێكس (تویته‌ری جاران) بڕیاریداوه‌ یه‌كه‌م شاری ئاسمانی له‌ نزیك شاری بۆكاچیكا-ی ویلایه‌تی ته‌كساس دروست بكات و ئامانجیشی له‌ پرۆژه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ به‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
مەسك، پرۆژه‌كه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ لای خه‌ڵكی شاره‌كه‌ و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیشی به‌ده‌ست هێنا، به‌و پێیه‌ش كه‌ زۆرینه‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه‌ كارمه‌ندی كۆمپانیای (سپه‌یس ئێكس)ن و ئیلۆن مەسك دامه‌زرێنه‌ریه‌تی، له‌ دروستكردنی پرۆژه‌كه‌دا ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت.
ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان