هه‌ندێك خواردن هه‌یه كه وات لێده‌كات ئارەزووی خواردنت كه‌م ببێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر كامه‌ران ره‌سوڵ بۆ كوردستانی نوێ باس له‌و جۆره خواردنانه ده‌كات کە دەبنە هۆی کەمی ئیشتیها.
دكتۆر كامه‌ران ره‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك له‌م گفتوگۆیه‌دا بۆ كوردستانی نوێ ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كات كه ده‌بنه هۆی كه‌می و نه‌مانی ئارەزووی خواردن و ده‌ڵێت: هه‌وكردنی گه‌ده به‌هۆی ڤایرۆس و به‌كتریا و ڤایرۆسی جگه‌ر و هه‌وكردنی سییەکان و په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلۆنزا و نه‌خۆشی سیل و ئایدز ده‌بنه‌هۆی نه‌مانی ئارەزووی خواردن.
كه‌می ئارەزووی خواردن كەی رووده‌دات؟
كه‌می خواردن ئه‌وكاته رووده‌دات كه هه‌ریه‌ك له (په‌تایی وه‌رزیی، ئه‌نفلۆنزا، كۆرۆنا، هه‌وكردنی جگه‌ر به‌هۆیی ڤایرۆسه‌وه، به‌كتریا، هه‌وكردنی گه‌ده، هه‌وكردنی سییەکان، نه‌خۆشی سیل، ئایدز، چه‌وری كۆڵۆن، قورحه‌ی گه‌دده، سورێنچك، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سستی، وه‌ستانی گورچیله، نه‌خۆشی شه‌كره، شێرچه‌نجه، جه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ) ده‌بنه‌هۆی كه‌می ئارەزووی خواردن.
خواردنه‌وه كحولییه‌كان تاچه‌ند زیانیان ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌می ئارەزووی خواردن؟
جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان و مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ندێك له ده‌رمان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و خواردنه‌وه‌ی زۆریی چا و قاوه و ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڤیتامینیان تێدایه ده‌بێته‌هۆی كه‌می نه‌مانی ئارەزووی خواردن.
زیانه‌كانی نه‌مانی ئارەزووی خواردن چین؟
دابه‌زانی كێش و لاوازی جه‌سته و به‌دخۆراكی و كه‌می ڤیتامین و كانزاكان و وه‌رینی مووه‌كانی ڤژ و ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچی و لاوازی جه‌سته و ده‌م و چاو كه‌مخه‌وی و سه‌رئیشه‌ی به‌رده‌وام و زه‌رد هه‌ڵگه‌رانی پێستی ده‌موچاو بێهێزی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام دره‌نگ سارێژبوونی برین و بیرچوونه‌وه.
سه‌وزه و میوه تاچه‌ند به‌سوودن بۆ ئارەزووی خواردن؟
زۆرینه‌ی میوه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی ده‌بنه‌هۆیی ئارەزووی خواردن وه‌ك سێوی سه‌وز په‌رته‌قاڵ و هه‌رمێ و تووتڕك و هه‌نار و ئه‌و میوانه‌ی ئارەزوو ده‌كه‌نه‌وه.
تاچه‌ند گرنگه چه‌ره‌س له‌كاتی كه‌می ئارەزووی خواردبدا بخورێت؟
چه‌ره‌س زۆر به‌سووده به‌تایبه‌ت گوێز و باده‌م و فستق و ده‌نكه كوله‌كه به‌مه‌رجێك به‌بڕێكی دیاریكراو بخورێت، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به وزه تا نه‌بێته‌هۆی زیاتر بوونی كێش و به‌كاڵی بخورێت و به‌بێ خوێ بخورێت زۆر باشه‌بێت، واتا سوێركراو سووره‌كراو نه‌بێت كه رۆژانه دوو گوێز و بیست بۆ سی ده‌نگ باده‌م بخورێت.
چی جۆرێكی زه‌یت باشه رۆژانه بخورێت؟
باشترینی ئه‌و زه‌یتانه‌ی رۆژانه بخورێت زیانی نییه و هۆكارێكیشه بۆ ئارەزووی خواردن چه‌وری سیانی زه‌یتی زه‌یتون و ئه‌ڤۆگادۆیه، كه رۆژانه دوو كه‌وچك بخورێت یان له چێشت لێناندا به‌كاربهێنرێت ده‌شێت باشتربێت.
سوودی خواردنی ماسی چییه؟
ماسی سوودی زۆره، به‌تایبه‌ت ماسی سه‌له‌مون و سه‌ردین و تونه‌ی سپی، كه باشتره هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار بخورێت به‌تایبه‌ت به‌برژاوی نه‌ك به‌سووره‌كراوی له رۆندا، هه‌روه‌ها شۆڤانیش بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایه و جۆ و هه‌رزن و گه‌نمه كوتاو، به‌كوڵاوی به‌شێوه‌ی شۆربا باشترینن بۆ نه‌مانی ئارەزوو.