یارییەكانی قۆناغی یەكەم و دووەمی پلەی ئۆفی خولی پیشەگەرەكانی باسكەی یانەكانی عیراق كۆتایینهات و ئێستا ئەم خولە پێی ناوەتە هەردوو یاریی كۆتایی و سێیەم و چوارەمییەوە.
لە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفدا (قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین)، هەشت یاریی لە نێوان تیپە بەشدارەكاندا كران و ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوو:
* دیجلە جامیعە 3× 1 كەرخ.
*دیفاع جەوی 3× 1 شورتە.
بەم ئەنجامانە، دیجلە جامیعە و دیفاع جەوی، بۆ یاریی كۆتایی و دیاریی كردنی پاڵەوانی خولەكە سەركەوتوون، كەرخ و شورتەش بۆ دیارییكردنی سێیەم و چوارەمیی ئەم خولەی یانەكانی عیراق سەرکەوتن، ئێستاش یارییەكانی ئەم دوا قۆناغە دەستیان پێكردووە، یاریی سێیەم و چوارەمیش کراوە، بەمشێوەیە:
یاریی كۆتایی
* سێشەممە 29/4، دیجلە جامیعە 97× 90 دیفاع جەوی.
*هەینی 2/5، دیفاع جەوی 66 × 52 دیجلە جامیعە.
* دووشەممە 5/5، دیجلە جامیعە × دیفاع جەوی.
*پێنجشەممە 8/5، دیفاع جەوی × دیجلە جامیعە.
* یەكشەممە 11/5، دیجلە جامیعە × دیفاع جەوی.
سێیەم و چوارەمی
یەكشەممە 27/4، كەرخ 70 × 95 شورتە.