بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئوسترالیا و هەرێم

01:26 - 2025-05-07
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی هاوبەش، تاوتوێکران و هەردوولا بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستانیان روانی و خواستی هەردوولایان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان دووپاتکردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان