خەلیل عەبدوڵڵا
رەشۆڵ هونەرمەندێكی دیار و ناسراوی كوردستانە و بەدەنگە بەسۆز و ئەفسوناوییەكەی خزمەتێكی زۆری بەهونەری كوردی كردووە.
رەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز ناوی تەواوی ئەو هونەرمەندەیە و بەرەشۆڵ ناسراوە.
ساڵی 1912 لە گەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەكی ناودار له دایك بووە.
رەشۆڵ هەر لەسەرەتای ژیانی لاوێتیەوە خولیای هونەرەکانی گۆرانی و مەقام بووە.
لە سییەکانی سەدەی رابردوو لەگەڵ مەلا كەریمی هونەرمەند چونەتە بەغداو لەوێ چەند گۆرانیەكیان لەسەر قەوان تۆمار كردووە.
لە دوای كردنەوەی ئیزگەی كوردی بەغدا، رەشۆڵ چەند گۆرانی و مەقامێكی دیكەی تۆمار كردووە و لەرێی ئەو ئیزگەیەوە لە سەرانسەری كوردستاندا ناسراوە.
رەشۆڵی هونەرمەند بایەخی زۆری بەمەقام داوەو لە ساڵانی چلەكاندا چەند مەقامێكی تری تۆمار كردووە.
رەشۆڵ لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەولەوی كاری كردووە و چەند گۆرانی و مەقامێكی تۆمار كردووەو بەرهەمەكانی لەگەڵ ئەو تیپەدا شەقڵێكی بەرزی هونەری وەرگرتووە.
سەرباری كاری هونەری، رەشۆڵ پیاوێكی كوردپەروەر بووە و بەشداری كاریگەی كردووە لە راپەرینی 6ی ئەیلولی 1930 و بەشداری شۆڕشەكانی كوردستانی كردووە و هەر كە پێشمەرگە بووە لە ریزی شۆڕشی ئەیلول بەهۆی نەخۆشییەوە لە14ی تەمووزی 1974 كۆچی دوایی كردووەو لە دەربەندی رایات بەخاك سپێردراوە.
ئەختەری خێزانیشی ژنێكی ئازا و تێكۆشەر بووە و لە خۆپیشاندانی هێنانهوهی تەرمی مەلیكی كوردستان شێخ مەحموودی حەفید لەساڵی 1956 لەشاری سلێمانی بەگوللـەی دوژمنان شەهید كراوە.
درودی رێزی وەفاو ئەمەكداری بۆ رۆحی پاكی رەشۆڵو ئەختەری خێزانی.