حه‌یده‌ر مه‌نتك
شه‌هید زانا عه‌لی عه‌بدوڵڵاچیوه‌یی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و چاونه‌ترس بوو له لیوای تایبه‌تی جێگری سكرتێری ی.ن.ك، گه‌نجێكی دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌یه‌كی به دیسپلین بوو.
به‌شداریی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشی كردووه و له یه‌كێك له نه‌به‌ردییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، له گوندی ( سه‌عد)ی ناوچه‌ی داقوق له رۆژی 16/3/2015 شه‌هیدكرا.
شه‌هید زانا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ته‌ها ناسراو به زانا چیوه‌یی، رۆژی 4/11/ 1989 له دایكبووه، خه‌ڵكی گوندی (چیوه‌ی سه‌روو)ی پارێزگای هه‌ولێره، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له عه‌شیره‌تی خۆشناوه، له رووی خوێندنه‌وه تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی خوێندووه.
ساڵی 2006 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك-ه‌وه‌و ساڵی 2010 بووه به پێشمه‌رگه له لیوای 3ی تایبه‌تی پاسه‌وانی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.كله ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری زۆربه‌ی به‌رگریه‌كانی له خاكی كوردستان كردووه.
به‌شداریی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشی كردووه و له یه‌كێك له نه‌به‌ردییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، له گوندی (سه‌عد)ی ناوچه‌ی داقوق له رۆژی 16/3/2015 شه‌هیدكرا.