ئێران فڕۆكەی جەنگی پێشكەوتوو لە روسیا دەكڕێت

04:56 - 2023-03-12
جیهان
173 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی گرێبەستێكی لەگەڵ روسیا كردووە بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی جۆری سو 35.
هەرچەندە نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی فڕۆكە جەنگییەكان و كاتی ناردنەكەی بۆ وڵاتەكەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام باسی لەوەكردووە روسیا بەشێوەیەكی ئەرێنی وەڵامی داواكاریی ئێرانی داوەتەوە.
لە ساڵی 2007 وە نەتەوە یەكگرتووەكان گەمارۆی كڕینی چەكی خستە سەر ئێران، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 سزاكان هەڵگیران ئێران كەوتە هەوڵدان بۆ كڕێنی فڕۆكەی جەنگی لە روسیا.

سەرچاوە:
المیادن

بابەتە پەیوەندیدارەکان