كەشناسی هەرێم: ئێوارە باران دەبارێت

11:55 - 2023-03-15
کوردستان
332 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی كردووە، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، بارانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك مامناوەند دەبێت، هەندێك كات بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
كەشناسی پێشبینیشی كردووە، بۆ رۆژی پێنج شەممە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكاندا.

سەرچاوە:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم

بابەتە پەیوەندیدارەکان