د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و بەشێك لە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز زامنی ئەوەدەكات كە عیراقییەكان بە یەكسانی و دادپەروەری سوودمەندبن لە سامانی نیشتمانی خۆیان، كە موڵكی گەل و نەوەكانی داهاتووە، هەروەها دەبێتە پاڵپشتێك بۆ زیاتر بە پیشەسازیكردنی نەوت و غاز.
لای خۆیەوە سەرۆك و ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیانكردەوە لەوەی كاردەكەن بۆ پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز كە ساڵانێكە لە ئەنجومەنی نوێنەران راگیراوە و خواستێكیش لەنێو زۆربەی پێكهاتەكاندا هەیە بۆ تێپەراندنی.
سەرچاوە: سەرۆكایەتی كۆمار