بوتڵێكی شامپۆی گەورە لەناو سكی پیاوێكدا دەرهێنرا

02:52 - 2023-05-26
هەمەرەنگ
209 جار خوێندراوەتەوە


رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشكرایكرد، لەلایەن چەند پزیشكێكەوە بە نەشتەرگەری بوتڵێكی گەورەی شامپۆ لەناو سكی پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ دەرهێنراوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، ئەو پیاوە لە ویلایەتی (مەدیها بردیش)ی ناوەڕاستی هیندستان ژیاوە.
ئەم جۆرە رووداوانە لە هیندستان نامۆ نین، مانگی ئایاری ساڵی رابردوو ژمارەیەك پزیشك بە نەشتەرگەری بوتڵێكیان لەناو سكی گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ دەرهێنا، كە قەبارەی 7.5 ئینج بووە.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان