ساڵی 1978 رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا (8ی مارس) وه‌ك رۆژی جیهانی ژنان بەڕه‌سمی بناسرێت، له‌و رۆژه‌دا پیرۆزباییه‌كی زۆریان ئاڕاسته ده‌كرێت به‌رامبه‌ر بە هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندووبوونیان. به‌گشتی له‌م رۆژه‌دا باس له رۆڵ و كاریگه‌ریی ژن و ئه‌و سته‌مە دەکرێت کە لێیان كراوه لە جیهاندا و گفتوگۆی زۆریان لەبارەوە ده‌كرێت.
چه‌ند بیروڕایه‌كی جیاواز له‌سه‌ر ژنان
-بۆچوونێك هه‌یه كه دره‌نگ كاڵده‌بێته‌وه له نێو كۆمه‌ڵگەدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ندێك پێیانوایه ژنان لاواز (زه‌عیفه) و بێ ده‌سه‌ڵاتن به‌رامبه‌ر ئه‌و سیستمه نێرسالارییه‌ی ساڵانێكه هه‌یه، كه پیاوان هه‌میشه شـــای ته‌خت و تاراجن، ژنانیش پاسه‌وانی كۆشك و ده‌ربارن!
بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی خودی ژن دایكی نێرسالارییه، هه‌ر له ژنه‌وه بووه كه ئه‌م ده‌سته‌واژه و كۆت و زنجیره بۆ خودی ژن له‌دایك بووه، نه‌ك له پیاوه‌وه به‌ڵام زۆر لۆمه‌ی پیاوان ناكرێت كاتێك قوڕه‌كه ژن خۆی ده‌یگرێته‌وه و وه‌ك خه‌نه چه‌نده‌ها ساڵه له‌سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌سووێت و دواتر ره‌خنه له ره‌فتاری زبری پیاو ده‌گرێت.
به نموونه تائێستاش به ژنێكی دووگیان ده‌وترێت (به‌دایكی كوڕان بیت)، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بوونی كچ شتێكی قه‌ڵب و هیچ بێت، سه‌دان ده‌سته‌واژه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ش هه‌ن به‌داخه‌وه.
به بڕوای هه‌ندێك كه‌س و رێكخراو، هه‌میشه ژنان چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پێش پیاوانه‌وه‌ن، ده‌ڵێن كه ئازادیی ره‌هایان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ماڵدا هه‌یه، به‌ڵام یه‌كسانی به‌س نییه بۆیان، ئه‌وان نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ پیاودا هاوشان و دۆست و یه‌كسان بن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت دژی پیاو له جه‌نگ و زۆراندا بن، سه‌لمێنه‌ری هێز و توانای خۆیان بن، له چاوی پیاوێكی جه‌للاده‌وه بۆ ته‌واوی پیاوانی دنیا ده‌ڕوانن! له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و شته‌ی ناوی ئازادیی لێنراوه ده‌بێته زیندان بۆ ژن.
یه‌كسانی به‌رقه‌رار بێت
بۆچوونێكی باو هه‌یه، كه بابه‌تی نێر و مێ وه‌ك ته‌رازووی دادی ژیان ده‌بینن، كه هه‌ر یه‌كێكیان له تایه‌كی تهرازووهكهدا وه‌ستاون، ئەگه‌ر باری هه‌ر كامێكیان گرانتر بوو، ئه‌وی تر نیوه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت تا هه‌میشه تای ته‌رازووه‌كه به‌شێوه‌ی یه‌كسان بمێنێته‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه پێویسته یه‌كسانی هه‌میشه به‌رقه‌رار بێت، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ژیان له ئاشتی و دادپه‌روه‌ریدا، تا چیتر مێ هه‌ست به چه‌وساندنه‌وه نه‌كات، هه‌ر مافێك كه نێر هه‌یه‌تی پێویسته مێ لێی بێبه‌ش و بڤه نه‌بێت. به‌ڵام خۆ یه‌كسانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، چونكه دوو مرۆڤی ماندوو له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیدا ناتوانن پشوو به یه‌كتر بده‌ن، به‌ڵام مرۆڤێكی ئارام ده‌توانێت ئه‌رك له مرۆڤێكی ماندوو وه‌ربگرێت و ئارامی بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ راو بۆچوونه جیاوازه‌كاندا بیروڕایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، كه گرنگی بۆ ئه‌م رۆژه دانانێن، پێیانوایه ئه‌مانه چه‌ند یادێكن له كەلتوری ره‌سه‌نی كورددا نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو ته‌نها چاولێكه‌ریی هه‌ندێك وڵاتانی دیكه‌یه، هاوشێوه‌ی ڤالانتاین، زاڵبوونی كەلتوری وڵاتانه به‌سه‌ر كورددا، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌ك مه‌رجه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی تێدابێت كه بڕیار ده‌ده‌ن یادی بكه‌نه‌وه.
چۆن ژنان مافی خۆیان به‌كارده‌هێنن؟
رای خۆم له 8ی مارسدا وه‌ك مێینەیەک ئەوەیە کە رۆڵی ژن بێسنووره، له‌وه گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتره له چوارچێوه‌ی رۆژێكدا جێی ببێته‌وه، ژنی كورد هه‌بوون هاوشێوه‌ی شــاژن له نموونه‌ی (حه‌پسه خانی نه‌قیب و عادیله خانم و مەستوورەی ئەردەلانی و خانزادی میری سۆران و ...هتدا)، ئه‌م شۆڕه ژنانه هه‌میشه پێشه‌نگ و نموونه‌ی گه‌وره بوون لە کوردەواریدا، پوخته‌ی په‌یام و تێكۆشانیان تێ‌یان گه‌یاندین كه ژنان ده‌بێت بزانن چۆن، كه‌م و زۆری ده‌سه‌ڵات و مافه‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن، چونكه به‌كارهێنانی ماف و ئازادی وه‌ك خوێی چێشته، كه‌م و زۆرییه‌كه‌ی تامی خواردنه‌كه ناخۆش و سەر سفرهکە چۆڵ و ماڵ وێران ده‌كات.