كورد، له هه‌ر كوێی دنیا بێت، جێی بایه‌خی رۆژنامه‌نووسیمانه. كوردستانی دیوی ئێرانیش، ئه‌و به‌شه زیندووه‌یه كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له ده‌ستبێت، له‌باره‌یه‌وه رووماڵ بكرێت. ئه‌م دیوه‌ی كوردستان پڕه له مرۆڤی پیشه‌وه‌ر، زاتی داهێنه‌ر، كه‌سانی شاره‌زا، بونه‌وه‌ری به توانا، به‌هره‌دارو خاوه‌ن خه‌ون، وه‌كچۆن لێوانلێوه له‌كه‌له‌پور، فۆلكلۆر، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، وه‌رزش، جوڵه‌ی جوانی كورده‌واری، پانتایی جیاجیای ره‌سه‌نایه‌تی، یاده‌وه‌ریی هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌ده‌وران، ئه‌مه جگه له كه‌شوهه‌وای ره‌نگینی وه‌رزه‌كان، سیحری شاخ و دۆڵ و كانیاوه‌كان، هاژه‌ی روبارو تاڤگه‌كان، شنه‌ی شه‌ماڵ و تاوی ساماڵ و بۆنی گوڵ و سه‌وزه‌ڵان و زۆر سیمایه‌كی دی كه به‌كۆ شوناسن بۆ ئه‌م سه‌رزه‌مینه زیندووه‌مان.
كوردستانی نوێ، ده‌یه‌وێت سه‌كۆیه‌كی سیمبولیك بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و كولتوری هه‌موو به‌شه جیاجیاكانی كوردستان، ئه‌وه به‌س نییه كه ته‌نها بۆ بۆنه‌ی ئاینی، كاری بازرگانی، یان گه‌شتیاری، یان هاموشۆی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان خوێندن، یان چالاكی و فێستیڤاڵه‌كان، یان له ده‌می كۆست و لێقه‌ومانه‌كاندا، له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆببینه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی مه‌عنه‌وی و كولتوریی نووسراویش، شێوازێكی كاریگه‌ره له‌تۆماری مێژوو بۆ نه‌ژادو گه‌لانی ناوچه‌كه.
كورد، هه‌میشه تێكه‌ڵ به برا فارسه‌كان، عه‌ره‌به‌كان، توركه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی تر بوون. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت، رایه‌ڵێكی پێكه‌وه‌ژیانی تووشی هه‌ڵچوون و داچوون كردبێت، ئه‌وا كه‌لتورو ئاین و شارستانییه‌ت، كه گه‌لانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، پتر له رایه‌ڵێكیان بۆ خوڵقاندووین. ئێمه ئه‌مانه‌وێ رایه‌ڵه‌كان، له‌م ئاستانه‌دا، به‌هێز بكه‌ین، گه‌لانی خاوه‌ن شارستانییه‌تی مێژوویی و دانیشتووانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه، به ئاشتی و لێبوورده‌یی، ده‌ست له‌ملان و هاوچاره‌نووس بژین، بۆیه لاپه‌ڕه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ر تایبه‌ت نابێت به نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكو سه‌كۆی هه‌موو پێكهاته‌كانی تری گه‌لانی ئێرانیشه كه له‌م سه‌رزه‌مینه خوداییه جوانه‌دا ده‌ژین.