یه‌كێك له‌و ژانره رۆژنامه‌وانیانه‌ی كه هه‌رده‌م سه‌رنجی من راده‌كێشێت، (چاوپێكه‌وتن)ه، له نێو چاوپێكه‌وتنه‌كانیش، هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ستێره‌كان زیاتر رامده‌گرن، هه‌رچه‌نده به‌راورد به هونه‌رمه‌ندانی جیهانیی، هونه‌رمه‌ندانی كورد به تایبه‌ت گۆرانیبێژان كه‌مترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی یان رادیۆییش بانگهێشتبكرێن بۆ چاوپێكه‌وتن، ئه‌وه زیاتر ئامانجی كه‌ناڵه‌كه، وتنی گۆرانییه به گۆرانیبێژه‌كه، نه‌ك وه‌رگرتنی بۆچوون و سه‌رنجه‌كانی، بۆیه زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی به‌رنامه‌كانیان پێپڕده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌نده گوێ له بۆچوون و سه‌رنج و كێشه و گرفته‌كانیان ناگیرێت!.
ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆ ئه‌وه بوو بڵێم، تا ئێستا له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی كورددا، هیچ چاوپێكه‌وتن و لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیم گوێ لێنه‌بووه، هێنده‌ی هونه‌رمه‌ند (میكائیل) راستگۆ بێت!، چونكه هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێت كه له‌ناو دڵیدایه و به‌سه‌ریهاتووه و راستگۆیانه رووبه‌ڕووی پرسیاره‌كان ده‌بێته‌وه.
میكائیل، هه‌م ده‌نگی، هه‌م سه‌دا و ده‌ربڕینه‌كانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رزی كورد (تایه‌ر تۆفیق)، له‌شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستانه‌وه هانده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی بببێت به گۆرانیبێژ!، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌مووان ده‌زانن هونه‌ری گۆرانی و میوزیك له رۆژهه‌ڵات چه‌ندین كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی هه‌بووه و هه‌یه، كه‌چی میكائیل له‌وه‌شیاندا جیاواز بووه، چونكه زۆر سه‌رسامی خاڵه تایه‌ر بووه.
میكائیل، هه‌موو ژیانی چه‌رمه‌سه‌ری و به‌سه‌رهاتی ناخۆش بووه، ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی ده‌ڵێت: من به بۆنی بارووت گه‌وره بووم!.
ئه‌م بۆنی باروتهی میكائیل باسی ده‌كات، وایكردووه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی هه‌ڵقوڵاوی تراژیدیاكانی ژیانی خۆی بێت، جا چیرۆكی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین بێت، یان چیرۆكی سه‌ختی ژیان و گوزه‌ران بێت.
میكائیل، له‌وانه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی به به‌راورد به هونه‌رمه‌ندانی تر زۆر نه‌بێت و بگاته 30 به‌رهه‌مێك، به‌ڵام به‌راستی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مانی كه به (چاوه‌كه‌م) ده‌ستپێده‌كات، مایه‌ی ئه‌وه‌یه كه گوێی لێبگیرێت و هه‌مووی به دڵ چڕیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌مووان تامه‌زرۆی گوێگرتنی گۆرانییه‌كانی بین.