كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
هێمن موكریانی ده‌ڵێ: «ئه‌وه‌ی تۆی له من ون كرد و من له تۆ دوور، ئه‌و بستۆكه بوو كه دوژمن ناوی نا سنوور» هه‌ر ئه‌و بستۆكه‌یه ئێمه‌ی كوردی باشووری له زۆر به‌رهه‌می كه‌لتوریی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژاڤا بێبه‌ش كردووه.
ناكرێ ئێمه‌ی خه‌ڵكی باشوور چیرۆكه‌كانی فیریكێ ئوسوف نه‌خوێنینه‌وه، یان رۆمان و چیرۆكه‌كانی محه‌مه‌د ئۆزۆن له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگرینه‌وه. گریمان نووسینی ئه‌وان به پیتی لاتینییه و جیاوازی شێوه‌زاره‌كانیش تا راده‌یه‌ك رێگرن، به‌ڵام خۆ گوێگرتن له ده‌نگبێژه‌كانی باكوور جیاوازی پیتی تێدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكوته‌رامان نه‌بێت ده‌نگبێژه عه‌گید و مێرخاسه‌كانیان ناناسین.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و به‌ناوبانگانه شاكرۆیه، كه له لاوك و سترانه‌كانیدا زۆر جار ده‌نگی ئه‌وه‌نده به سۆزه نزیك ده‌بێته‌وه له قوڵپی گریان، (ئاخ نه‌مینم، وه‌ی دل، سه‌برا دلان، دلبه‌رێ، میرۆ و زۆری دیكه‌ش)، ستران و لاوكی ئه‌وه‌نده شیرینن ئه‌گه‌ر كرمانجیش نه‌زانیت ناتوانی چێژ له‌و ده‌نگه وه‌رنه‌گریت، وه‌ك خۆی له سترانی میرۆدا ده‌ڵێ شالوورم، هه‌ر به راستی شالووره.
شاكرۆ، ده‌نگبێژێكی به‌ناوبانگی باكووره و شێوازه‌كه‌شی بۆته رێچكه
شاكرۆ، ده‌نگبێژێكی به‌ناوبانگی باكووره و شێوازه‌كه‌شی بۆته رێچكه، به‌ڵام شاكرۆ تاكه ده‌نگبێژی ناوازه و ده‌نگخۆش نییه له باكووری كوردستان، ئه‌و رێچكه‌یه‌ش ئه‌و له‌سه‌ری رۆیشتووه ده‌ماوده‌م له ده‌نگبێژانی پێش خۆیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی پێش خۆی دیارترینیان (عه‌ڤداڵی زه‌ینك)ه كه به ده‌نگبێژ و سترانبێژی ئه‌فسانه به‌ناوبانگه، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه له ساڵانی هه‌شتاكاندا له رێی كتێبه‌كانی یاشار كه‌مال و دواتر له رێی نووسه‌رانی گه‌وره‌ی وه‌ك محه‌مه‌د ئۆزۆن و ئه‌حمه‌ت ئاراسه ناسیمان، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ناسینه گشتگیر نییه و تاك و ته‌رامان پێی ئاشناین هۆكاره‌كه‌شی هه‌ر ئه‌و بستۆكه‌یه‌یه كه دوژمن ناوی ناوه سنوور.
سنوور درزێكی خستۆته نێوانمانه‌وه و ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌وڵێك نه‌ده‌ین، ئه‌و درزه رۆژ به رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و دابڕانی كه‌لتوری دروست ده‌بێت. ئێستا سۆشیال میدیا تا راده‌یه‌ك ئه‌و كه‌لێنه‌مان بۆ بچووك ده‌كاته‌وه، چونكه هه‌ر له رێگه‌ی مۆبایل و ئه‌و سۆشیال میدیایه‌وه زۆر به ئاسانی سنوور ده‌بڕین و ده‌توانین گوێمان له ده‌نگیان بێت. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌و سنووره‌یه كه له زه‌ینی خۆماندا دروستمان كردووه، له بابه‌تی (كرمانجی نازانم و تێی ناگه‌م و لاتینی نازانم تا به لاتینی سێرچی بۆ بكه‌م)، ئه‌مانه سنووری ده‌ستكردنی ناو زه‌ینی خۆمانه، راسته داگیركه‌ر ده‌ستی هه‌یه له دروستكردنیدا، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه تێكی بشكێنین.
ناوی ته‌واوی شاكرۆ (شاكرۆ ده‌نیز)ه له ئێلیشكێرت له دایكبووه، دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به ساڵی له‌دایكبوونی، رایه‌ك پێی وایه ساڵی 1931 له دایك بووه و رایه‌كه‌ی دی پێی وایه 1936 له دایك بووه، زۆربه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی له گوندی سیمافه‌ردی به‌سه‌ر بردووه و له رێگه‌ی ده‌نگبێژانی پێش خۆیه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ رێچكه‌ی عه‌ڤداڵی زه‌ینك په‌یدا كردووه. شاكرۆ ساڵی 1996 له ئیزمیر كۆچی دوایی كردووه.