له‌تیف نێروه‌یی*
سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی دانوستانی چڕ و سه‌نگین له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته، هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ دیداره لووتكه‌ییه‌كانی له مۆسكۆ، كه به یه‌ك پاكێجی كوردانه، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا، تێز و بیروباوه‌ڕه‌كانی به كۆشكه كاریگه‌ره‌كانی ناو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یاند. سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر و پرسی گرنگ هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی یه‌كێتی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وانه:
پرسی هه‌ڵبژاردن: له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی رژده له‌سه‌ر لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دیموكراتیانه، چونكه دواخستنی له‌وه زیاتری هه‌ڵبژاردن، زیان به پێگه و ناوبانگ و پرۆسه‌ی دیموكراسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه‌كانی هه‌رێمیش زیاتر روو له هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.
پرسی غازی هه‌رێم: ئه‌م پرسه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بافڵ و به‌رپرسانی كۆشكی سپی، یه‌كێتی؛ دیدگا و هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی هه‌یه و ناخوازێت سێكته‌ری غازی هه‌رێم به‌ده‌ردی نه‌وته‌كه بچێت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ خێر و خۆشگوزه‌رانی و باشبوونی بژێویی ژیانی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان بكرێت، ببێته‌هۆی برسیكردنی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. بۆیه یه‌كێتی داوا له ئه‌مریكا ده‌كات له‌و بواره‌دا یارمه‌تیده‌ربێت و غازی هه‌رێم خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌یه‌نێت.
پرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان: له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش، سه‌رۆكی یه‌كێتی، په‌یامه شه‌فاف و نه‌گۆڕه‌كه‌ی یه‌كێتی به به‌رپرسانی ئه‌مریكا گه‌یاند، كه گرنگه هه‌ردوو وڵاتی عیراق و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژێكی نوێ رێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن كه جێگای ره‌زامه‌ندیی هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بێت. هه‌روه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنێكی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵه له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عیراق و هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی له هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌ی یه‌كێتی؛ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه، سیاسه‌تێكی پێشوازی لێكراوبووه.
ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی، كه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئه‌مریكا دانوستانی ره‌سمی له‌سه‌ر ده‌كرد، هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌فدی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بافڵ و به‌رپرسانی روسیا، له دانوستانی نێوان وه‌فدی حكومه‌تی دوو وڵاتان ده‌چوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی دیپلۆماسییه‌تی یه‌كێتی، له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی، ده‌سه‌لمێنێت.
*ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی (ی.ن.ك)