فێرناندۆ كارۆ بەڕێوبەری گشتی یانەی بایەر لیڤەركوزن جارێكیتر باسی رۆیشتنی چابی ئەلۆنزۆ و پەیوەندیكردن بە ریاڵ مەدریدەوە دەكات و دەڵێت:" ئەلۆنزۆ دەبێتە راهێنەری یەكێك لەو یانانەی كە پێشتر یاری بۆ كردوون.
فێرناندۆ كارۆ دەشڵێت، هیچ گومانێكم نیە و بەدڵنیاییەوە چابی ئەلۆنزۆ رۆژێك دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید، زۆر لەوە دڵنیام. رەنگە لەوە زووتریش، كە چاوەڕواندەكرێت و متمانەتان بەم قسەیەم هەبێت و هەر روودەدات.