رەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئاڕاستەی نوێنەران دەكرێت

03:07 - 2024-04-21
عیراق
64 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: لە ماوەیەكی نزیكدا رەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێت، كە جگە لە مووچە چەندین گۆڕانكاری لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و خەڵكی كوردستاندا یەكلادەكرێنەوە و بڕیاری دادگا لە بارەی مووچە لە یاساكەدا جێگیردەكرێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عیراق، پێیوتین: دوای گەڕانەوەی سەرۆك وەزیران لە ئەمریكا، چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا رەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، وتیشی: ئەوەی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، پرسی مووچە و بودجەیە و ئیستحقاقی هەرێمە لە یاساكەدا، ئاشكراشە پرسی مووچە تاڕادەیەك بە بڕیاری دادگا چارەسەركراوە، ئەوەی ماوە بڕیارەكانی دادگایە تا لە یاسای بودجەدا جێگیربكرێن و كێشەكان یەكلابكرێنەوە و یەكێك لە بابەتە گرنگەكانیش كە پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان