له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی له سوریا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ دا، ژماره‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی له بادینان و خۆرئاوای كوردستان و كه‌مپه‌كانی باكوور، له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه زیاتر بوو و به‌رده‌وام له زیادبوونیشدا بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك (مام جه‌لال)یش شه‌ره‌فی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێی به خه‌ڵكی بادینان به‌خشی، ئه‌وانیش به ژیانی خۆیان مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێیان له چیاكانی بادینان، گڕدا.
له دوای ئه‌و قۆناغه و سه‌ره‌ڕای بارودۆخی نه‌خوازراو و رووداوه‌كانی دواتریش كه رێگریی زۆری ده‌كرد له گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی له‌و سنووره، به‌ڵام تێكۆشه‌رانی ئه‌وێ سه‌نگه‌ری یه‌كێتیان هه‌ر چۆڵنه‌كرد و قۆناغ دوای قۆناغ تێكۆشهرانێك له كاروانی یه‌كێتی و شۆڕشه نوێیه‌كه‌یدا درێژه‌یان به خه‌بات ده‌دا.
یه‌كێك له وانه شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیم نێروه‌یی بوو، كه فه‌رمانده‌یی مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتیزانه‌كانی یه‌كێتی ده‌كرد له سنووری بادینان له دوای ئه‌نفال.
شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیم نێروه‌یی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابڕدوو له ریزی لایه‌نێكی سیاسی‌دا بۆته پێشمه‌رگه و به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردیی كردووه و چه‌ندجارێكیش به سه‌ختی بریندار بووه، دوای زیاتر به‌رچاوڕوونی و ده‌ركه‌وتنی راستیی رێبازی یه‌كێتی و په‌یامه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی شۆڕشی نوێ، له ساڵی 1989دا سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواسته‌وه ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك و وه‌ك فه‌رمانده‌ی ره‌تڵێكی پارتیزانه‌كانی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری بادینان، درێژه‌ی به‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا.
له ده‌ستپێكی راپه‌ڕین و ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری بادینان، شه‌هید حه‌سه‌ن نێروه‌یی شانبه‌شانی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی، رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له ئازادكردنی قه‌زای ئامێدی و ناحیه‌ی شێلادزێ و دواتریش ناوچه‌كانی دیكه.
كاتێكیش راپه‌ڕین دووچاری شكستی سه‌ربازیی بۆوه و كۆڕه‌و ده‌ستیپێكرد، شه‌هید حه‌سه‌ن وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ به‌رگرتن له سوپا و توانیان دوژمن رابگرن تا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌ڕینه‌وه بۆ سنووری باكوری كوردستان و رزگاریان بوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌دا و له رۆژی 3/4/1991دا، دوای شه‌ڕو به‌رگرییه‌كی به‌هێز هه‌ر یه‌ك له (حه‌سه‌ن نێروه‌یی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی بادینان، حاجی ئه‌حمه‌د نێروه‌یی جێگری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی بادینان و حسێن فه‌تاح نێروه‌یی پێشمه‌رگه‌ی پارتی) پێكه‌وه و له یه‌ك سه‌نگه‌ردا له (گه‌لی بێسرێ)ی سنوری گوندی (به‌ری به‌هار)ی خۆرهه‌ڵاتی شاری دهۆك، شه‌هیدكران.