یاشار گولەر لە رێوڕەسمی رۆژی سەروەری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی دایەوە و وتی، لەگەڵ عیراقییەکان کاری زیاتریان ھەیە و دواتر باس لەوە دەکەن، کە چی بکەن، لە ئێستاشدا تەنھا لەبارەی دامەزراندنی ژووری ئۆپراسیۆنەوە بڕیاردراوە، دواتر بەرپرسیارێتی ئەو ژوورە دیاری دەکرێت.
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ وەفدی وەزیران و لێپرسراوانی حکومەتی وڵاتەکەی بوو، کە یاوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان کردبوو، لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا و ھەولێر.